English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرینگی خواردنی شۆربا دوای ڕۆژووشکاندن
2019-05-19 [08:47 AM]

هەولێر _ ZNA


 

وێڕای ئەوەی شۆربا یەکێکە لەو جۆرە خواردنانەی کە کەسانێکی زۆر ڕۆژانە دەیخۆن، بەڵام لە مانگی ڕەمەزاندا گرنگە هەموو ئێوارەیەك هەبێت و پاش ڕۆژووشکاندن بخورێت.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەکردووە، شۆربا لەبەر ئەوەی بڕی شلەی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات گرنگە لە ڕەمەنزاندا بخورێت، هەروەها خواردنی بە گەرمی وادەکات گەدە ئامادەبێت بۆ خواردنەکانی دیکە.

لەگەڵ ئەوەشدا کانزا و ماددەی خۆراکی گرنگ بۆ جەستە دابین دەکات، بۆیە پێویستە ئەو شۆربایە کە دەخورێت لە خۆراکی بەسوود دروستکرابێت و پێکهاتەکەی ماددەی خۆراکی گرنگبێت، وەك پارچە سەوزەواتی وەكو گێزەر، کولەکە، پیاز.

هەروەها باشتروایە چەورییەمەنی کەمبێت وەكو ڕۆن یان کرێمی چێشت، بۆ ئەوەی کە تامی شۆرباکەش خۆشبێت باشتروایە خوێی کەم تێدابێت و لەجیاتی ئەوە بەهارات و گژوگیای تەندروستیی تێبکرێت.

هەروەها دەبێت پرۆتینی تێدابێت وەكو نیسك و نۆك یان گۆشتی تێبکرێت بۆ ئەوەی زیاتر دەوڵەمەند بێت بە ماددەی خۆراکی پێویست بۆ جەستە.





ئەم هەواڵە 10903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad