English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان هەڕەشە لە ڕۆژ ئاوا دەكات
2019-05-19 [06:25 AM]

​ZNA – هەولێر


سه‌رۆك كۆماری توركیا  فشاره‌كانی ئه‌وروپا و وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر لیره‌ی توركی و هه‌ڵئاوسان و نرخی سوود به‌ "مانۆڕ" دەچوێنێت و ده‌ڵێت: "دوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو، شكست به‌ مانۆڕی رۆژئاواییه‌كان ده‌هێنین.

لە هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رزدا هاتووە، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، له‌میانەی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانی زانكۆكانی ئیستانبوڵ گوتوویه‌تی: "پێش دوایین هه‌ڵبژاردن، رۆژئاوا هه‌وڵیداوه‌ به‌هۆی فشارخستنه‌ سه‌ر دراو و نرخی سوود و هه‌ڵئاوسان گه‌مارۆمان بدات به‌ڵام پاش هه‌ڵبژاردن هه‌موو ئه‌و مانۆڕانه‌ داده‌مركێنینه‌وه‌".

قسه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌ كاتێكدایه‌ پاش شكستهێنانی كاندیدی پارته‌كه‌ی له‌ ئیستانبوڵ له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئاداری رابردوو و سه‌ركه‌وتنی كانیدی جه‌هه‌په‌، لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی توركیا بڕیاریداوه‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 6397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad