English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌شەش هۆكار واتلێدەكات ڕۆژانە خەیار بخۆیت
2019-05-19 [12:48 PM]

هەولێر _ ZNA


 

ئەگەر دەتەوێت پارێزگاری لە تەندروستی خۆت بكەیت ئەوە ئەوەی لەسەرتە خواردنی خەیارێكە لە ڕۆژێكدا .

ئەم سەوزەیە بڕێكی باش ئاو و ڤیتامین لەپێكهاتەیدا هەیە و شەش سوودی ئەم سەوزەیە واتلێدەكات ڕۆژانە خەیارێك بخۆیت .

1- %96 ی ئەم سەوزەیە لە ئاو پێكهاتوە ، ئەمەش جەستە شێدار دەكاتەوە ، بۆ ئەوەی جەستەت لە وشكبونەوە پارێزرراو بێت ڕۆژانە یەك خەیار بخۆ.

2- ئەو ریشاڵانەی لە پێكهاتەی خەیاردا هەیە یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات ، ئەمەش یەكێكە لە سوودەكانی ئەم سەوزەیە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن .

3- لەناو خەیاردا بڕێكی باش لە ڤیتامین B . C هەیە .

4-دەوڵەمەندە بەو پێكهاتانەی جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی وەك كالسیۆم و زینك و مەگنسیۆم و فسفۆڕ .

5- ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە بەهۆی ئەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا دادەبەزێنێت .

6-هەرسی گەدە ئاسان دەكات ، چونكە ئەنزیمەكانی "ئەبربیسین " ی تیادایە ئەمە یارمەتی هەرسی ئەو خۆراكانە دەدات كە دەوڵەمەندن بە پرۆتین .

جگە لەم سوودە تەندروستیانەی ئەم سەوزەیە خەیار بۆ جوانكاری پێستیش بەسوودە ، دەكرێت بۆ چارەسەری پەڵەی ڕەشی ژێر چاوەكان بەكاربهێنرێت ، ئەویش بەبەكارهێنانی ئەم سەوزەیە وەك ماسك بۆ پێست كاتێك لەگەڵ هەنگوین و ئاردا تێكەڵاو بكرێت .





ئەم هەواڵە 9148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad