English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد
2019-05-19 [11:57 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ستیڤ ڤاگن کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، کار و چالاکییەکانی کونسولخانەی ئەمەریکا، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە ھەموو ڕوویەکەوە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر وبەغدا و باشتر بوونیان و چارەسەرکردنی کێشەکان بەڕێگەی دیالۆگ و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە،‌ خرانە بەر باس و گفتوگۆ. 

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ھەولێر بەڕێوەچوو، باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرا و لەمبارەیەوە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پوختەیەکی دەربارەی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ھەرێم و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم پێشکەش کرد. 

تاوتوێ کردنی دوا پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە، دۆخی ئێستای مووسڵ و دەوروبەری و ناوچە کێشە لەسەرکان و ھەنگاوەکانی قۆناغی دوای داعش لە بنبڕکردنی بیری توندڕەوی و ڕێگریکردن لە سەرھەڵدانەوەیان بە ھەماھەنگیی نێوان بەغدا و ھەولێر و ھاوپەیمانان و زەمینەسازیی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

ی.ا





ئەم هەواڵە 3781جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad