English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی لێژنەیەکی پەرلەمان: ئەمریکییەکان بەڵێنیان دا هەرگیز کوردستان جێ نەهێڵن
2019-05-19 [01:48 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمریکا لە رێگەی نوێنەرایەتیی فەرمیی خۆیەوە، بە ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە، ”ھەرگیز بەجێتان ناھێڵین“.

ئەمرۆ یەکشەممە ١٩ی ٥ی ٢٠١٩، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بانگھێشتی لێژنەکە کرد، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕوونکردنەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان.

لەمبارەیەوە ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕوونی کردەوە: ”ڕوونکردنەوەکانی فەلاح مستەفا دڵخۆشکەر بوون“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان بە فەلاح مستەفای ڕاگەیاندووە: ”ئەمریکا ھەرگیز ھەرێمی کوردستان جێ ناھێڵێت“. باسیشی لەوە کرد کە ”بریارەکانی ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر  ھەرێمی کوردستان نابێت“.

بە گوتەی سەرۆکی لێژنەکەی پەرلەمانی کوردستان، ڕاگرتنی ڤیزا بە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی کاتییە و تەنانەت مەشق و ڕاھێنانەکانی پێشمەرگەش دەست پێ دەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 3511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad