English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاركردن لە چاكکردنەوەی بۆریی ئاوی ئیفراز كۆتاییهات
2019-05-19 [01:52 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەھۆی شکانی بۆری ئاوی ئیفراز لە نزیک شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر، ماوەی دوو رۆژ چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێر بێ ئاو بوون، بەڵام تیمەکانی چاککردنەوە توانیان بۆریە شکاویەکە چاک بکەنەوە و دابەشکردنی ئاو دەستیپێکردەوە.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٦ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کارکردن لە چاککردنەوەی بۆریی ئاوی ئیفراز کۆتاییھات.

ئاماژەی بەوەشدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داھاتوو تەواوی ئەو گەڕەکانە ئاویان پێ بگاتەوە، کە لەو ماوەیەدا بێ ئاو بوون.

سەبارەت بە ھۆکاری شکانەکەش گوتی: چەند ئەگەرێک ھەن، ئەو بۆریە ٣٢کم درێژە، رەنگە لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەو پارچانەی دانراون یەکێک لە بۆریەکان یاخود واشەرەکەی جوان دانەنرابێت، ئەگەری دووەم ئەمساڵ بارانێکی زۆر باری و لە ھەندێک شوێن کارێز تەقیوە، ھۆکاری سێیەمیش ئەو بۆریە دەکەوێتە ژێر پردەوە و ڕەنگە بەیەکێک لەو ئەگەرانە شکاویەکە دروست بوبێت.


کوردستان تیڤی





ئەم هەواڵە 4504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad