English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆمەتبارێك دەستگیركرا كەچەند فەرمانێكی دەستگیركردنی هەیە
2019-05-19 [02:01 AM]

ZNA-هه‌ولێر


 لەراگەیاندراوێکدا  کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنن ،  تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کەچەند فەرمانێکی دەستگیرکردنی ھەیە.

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەێنێت ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٩/٥/٢٠١٩ بنکەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی کە دزی لە ھاوڵاتیان کردووە ، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی مادەکانی ٤٥٣ و ٤٤٦ و ٤٥٦ لەیاسای سزادان لەچەند بنکەیەکی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس فەرمانی گرتنی ھەیە کە دزی و فێڵی لە ھاوڵاتیان کردووە .

 راشیدەگەیەنن ، تۆمەتبار ناوی (س، ق) لەدایک بووی ١٩٨٠  ، لەئێستاشدا لەلایەن بنکەی پۆلیسی حەسارەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوەو بەفەرمانی  دادوەر بەندە.





ئەم هەواڵە 5089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad