English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ خانمان، ئه‌م خاوێنكردنه‌وه‌ به‌كارمه‌هێنه‌
2019-05-19 [02:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ماده‌یه‌كی خاوێنكردنه‌وه‌دا گیرا كه‌ له‌ تاقیگه‌كان پشكنینی بۆكراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی به‌كارهێنان نییه‌.

لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (46) كارتۆن ماده‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی راپیدۆدا گرت كه ‌له‌ پشكنینه‌ كیمیاییه‌كان ده‌رنه‌چووه.

ئه‌و خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ناوی (راپیدۆ) و یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی سلێمانییه‌وه‌ و دووه‌مجار كۆلێجی كیمیای زانكۆی سلێمانیه‌وه‌ پشكنینی بۆ كراوه‌ و هه‌ردوو ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراق دروست نه‌كراوه‌ بۆیه‌ شیاوی به‌كارهێنان نییه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌وبڕه‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی كۆگاكانی یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه‌ سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و كۆگاو شوێنانه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ كاڵاوشمه‌كی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت تا له‌وه‌ دڵنیابن‌‌ سه‌لامه‌تی به‌كارهێنان و نه‌فرۆشتنی ئه‌و پێداویستیانه‌ی زیان به‌ هاوڵاتیان و به‌كارهێنه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی





ئەم هەواڵە 3016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad