English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان وڵاتانی رۆژئاوا بە تێكدانی ئابووری توركیا تۆمەتبار دەكات
رەجەب تەییب ئەردۆغان
2019-05-19 [02:46 AM]

ZNA - هەولێر


رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشكراكرد، وڵاتانی رۆژئاوا ھەوڵی داكەوتنی بەھای لیرەیان داوە ، بەڵام دوای دووبارە ھەڵبژرادنەوەی شارەوانی ئیستەنبوڵ ھەوڵەكانیان لەناودەبەین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ھۆكاری داكەوتنی بەھای لیرە و بەرزبوونەوەی رێژەی ھەڵاوسان، بۆ دەستێوەردانەكانی وڵاتانی رۆژئاوا دەگەڕێتەوەو ھەوڵدەدەن شكست بە  ئابووری توركیا بھێنن شكستپێبھێنن.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكردووە، بەر لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژرادنەكانی شارەوانی ، وڵاتانی رۆژئاوا ھەوڵیاندا پاڵەپەستۆ فشار لەسەر بەھای لیرە و رێژەی ھەڵاوسان و بەرزكردنەوەی رێژەی سوی بانكی دروست بكەن، ئەمەش بەئامانجی تێكدانی ھەڵبژاردن بوو ، بەڵام لەمانگی حوزەیران جارێكی دیكە ھەڵبژرانی شارەوانی لە ئیستانبوڵ دووبارە دەبێتەوەو وڵامیان دەدەینەوە.





ئەم هەواڵە 9031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad