English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: فرۆكه‌ی F35 و سیسته‌می S400 هه‌ردووك ده‌هێنینه‌ وڵاته‌كه‌مان
2019-05-19 [03:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وتی، له‌ باره‌ی كڕینی ئێس 400 هه‌نگاو بۆ دواوه‌ نانێین، ئه‌و كاره‌ ته‌واوبووه‌، وتیشی، دره‌نگ یان زوو فرۆكه‌ی ئێف35یش وه‌رده‌گرین.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا ئه‌ردۆغان وتی، ئێمه‌ بابه‌تی S-400مان ته‌واوكردووه‌. واتا به‌دڵنیایییه‌وه‌ ئێمه‌ شتێكمان نییه‌ له‌ ئارادابێت وه‌ك هه‌نگاونان بۆ دواوه‌ له‌ باره‌ی S-400. ئه‌و كاره‌ ته‌واوبووه‌ و رێككه‌وتنه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ته‌مووزه‌وه‌ S-400كانمان راده‌ست بكرێت. ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ پێشبخرێت و زووتر وه‌ریبگرین.

وتیشی، . S-400 سیستمێكی به‌رگرییه‌. له‌ دوای S-400 هه‌روه‌ها S-500 جێگه‌ی باسه‌. له‌ S-500 شدا به‌رهه‌مێكی هاوبه‌ش ده‌بێته‌ جێی باس. له‌ S-400 شدا به‌رهه‌مێكی هاوبه‌ش ده‌بێته‌ جێی باس

سه‌باره‌ت به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 كه‌ خوازیارن له‌ ئه‌مریكای بكڕن، ئه‌ردۆغان وتی، دره‌نگ یان زوو F-35كان وه‌رده‌رگرین، پشتوان به‌خوا S-400كانیش ده‌هێنین بۆ وڵاته‌كه‌مان.

 

aa





ئەم هەواڵە 4690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad