English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبونەوە تۆماردەكات
2019-05-20 [07:25 AM]

ZNA-هەولێر


بەبەردەوامی و زیاتربونی گرژیی و ئاڵۆزیەكان لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆكارێكی دیكەی سەرەكییە بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 96 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 1.3 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 73.17 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا، لەكاتێكدا پێش كۆتا مامەڵەی نرخی ئەو بەرهەمە گەیشتە 73.40 دۆلار بۆ یەك بەرمیل، ئەوەش لە رێكەوتی 26ی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئێستا بەرزترین نرخی تۆماركراوە.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 82 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 1.3 بەرزترین ئاستی لەم مانگەدا تۆماركردوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 63.81 دۆلار.

 

دوای ئەوەی رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) رایگەیاند، بەردەوامدەبێت لە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت، بۆ ماوەی چەند هەفتەی لەسەریەك نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبونەوە تۆماردەكات. 

 





ئەم هەواڵە 2860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad