English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی لە ئایاری 1962دا په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كرد
2019-05-20 [08:06 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ 20ی ئایار، 57 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو رۆژەی سەرۆک بارزانی چەکی پێشمەرگایەتی کردە شان.

سەرۆک بارزانی، له‌ ده‌ستپێكی هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر باشووری كوردستان له‌ رێكه‌وتی 11ی ئەیلوولی 1961 و هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزندا، به‌ ناچاری خوێندنى به‌جێهێشت و له‌ رێكه‌وتی 20ی ئایاری 1962دا، په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كرد. دەستکەوتی رێکەوتتنامەی 11ی ئاداری 1970 و ئۆتۆنۆمی بۆ باشوورى کوردستان، لە دەستکەوتە پڕ بایەخەکانی شۆڕشی ئەیلوول بوو، کە سەرۆک بارزانی وەک پێشمەرگە و شاندی دانوستانکار رۆڵێکی بەرچاوی تێدا هەبوو.

سەرۆک بارزانی لەگەڵ کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخوازن، کە ئاکامەکانی ئه‌و شۆڕشه‌، راپەڕینە شکۆدارەکەی ئاداری 1991 و، دواتريش پێکهێنانی پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو. 

بەر لە رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، سەرۆک بارزانی رۆڵێکی بەرچاوی لە ئۆپۆزسیۆنی عێراقيدا بینی و، دواتر لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ و نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراقدا، بە هەوڵ و کۆششی سەرۆک بارزانی مافەکانی گەلی کوردستانی تێدا جێکرایەوە. 

سەرۆک بارزانی لە جەنگی دژی تیرۆردا، وەک پێشمەرگە و سەرۆک، شانبەشانی پێشمەرگە و رۆڵەکانی کوردستان دژ بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش وەستایەوە و تا تەفروتووناکردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە پێشەوەی بەرەکانی جەنگدا مایەوە.

سەرۆک بارزانی لەو کاتەی حکوومەتی بەغدا دژ بە مافە دەستوورییەکانی کوردستان وەستایەوە و بودجە و قووتی هاونیشتمانیانی بڕی، مەرامی دوژمناکارانەی ئەو دەستەڵاتەی هەست پێکرد، وەک پێشمەرگە و سەرۆک رابەرایەتی گەلی کوردستانی کرد و ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی لە 25ی ئەیلوولی 2017 ئەنجام دا. 

سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان وەک دەستکەوتێکی گەورە و مێژوویی کە لە ئایندەدا دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی لەسەر بنیاد دەنرێت، لە دەستکەوتە هەرە گەورەکانی سەرۆک بارزانییە و گەلی کورد شانازی بەو رۆژ و دەرفەتەوە دەکات. 

لە ماوەی 57 ساڵ پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی، خەبات و تێکۆشان بۆ بە دەستهێنانی مافی گەلی کوردستان، تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی و ئازادی و دیموکراسی، پێکەوە ژیان، ژینگە دۆستی و ژینگەپارێزی، رەنگدانەوەی زیاتر لە نیو سەدە پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی بووە. 





ئەم هەواڵە 2884جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad