English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەفین دزەیی باسی دواكەوتنی سێ مووچەكە و شێوازی دانەوەی دەكات
2019-05-20 [08:39 AM]

​ZNA – هەولێر


گوتەبێژى حکومەتى هەرێم ئاشكرایكرد، تا ئێستا لە بەغداوە سێ موچەى فەرمانبەران هاتووە و لەسەر مەلەفى نەوتیش هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا نەکراوە.ئەو سێ مانگ دواكەتنەش هی ساڵانی ڕابردووە.

سەفین دزەیى بە دەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاند، بە دڵنیاییەوە موچەى چوار مانگ لە بەغداوە نەهاتووە و سێ مانگ هاتووە و ئەو سێ مانگ دواکەوتنەی لە موچەشدا هەیە هی ساڵانی ڕابردووە.

ئەو گوتیشی، بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ش پێویستیان بە دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە و ئێستا ئەو بڕە پارەیە لەبەردەستدا نیە.

دزەیی ڕوونیشی كردەوە، بەپێی یاسا حکومەتى عێراق ئەو بودجەیەی لە ٢٠١٤دا لە هەرێمى بڕى دەبێت بیداتەوە و دەڵێت، ئەگەر گەیشتینە ڕێککەوتن لەسەر ئەوە، ئەوکات موچەی ئەو سێ مانگەش دەدرێتەوە بە فەرمانبەران.

دەربارەى ٦٨ ملیار دینارەکەی پێشمەرگەش، سەفین دزەیى دەڵێت، هێشتا بەغدا ئەو بڕە پارەیەی پێشمەرگەی نەناردووە.

گوتەبێژى حکومەتى هەرێم لەسەر پرسى نەوت گوتى، هەرێم لەڕووی "پرەنسیب"وە هیچ کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نییە كه‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، بەڵام کۆمەڵێک بابەتی تر هەیە کە پێویستە لەو پرۆسەیە چاره‌سه‌ربكرێت.

دزەیی دەشڵێت، ئەو بابەتە پەیوەندیی هەیە بە بودجەوە نەک موچە، بەدڵنیاییەوە پێویستە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێک نەدۆزراوەتەوە.

پێشتر فوئاد حسێن وەزیرى دارایى عێراق ڕایگەیاندبوو، موچەى چوار مانگى فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستانیان بەتەواوی ڕەوانە کردوە.

 





ئەم هەواڵە 11788جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad