English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال گرێبەستی ئەستێرەیەکی خۆی نوێکردەوە
2019-05-20 [07:44 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای تەنیا یەک رۆژ لە کۆتاییھاتنی رکابەرییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا، گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە.

یانەی ریال مەدرید لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا نوێکردنەوەی گرێبەستی تۆنی کروسی یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی یانەکەی ڕاگەیاند.

ھەروەھا ئەستێرەی ئەڵمانی یانەکەی تاوەکو ھاوینی ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ یانەی شاھانە بەردەوامدەبێت.

تۆنی کروسی ٢٩ ساڵ لەم وەرزەدا بەشداری لە ٤٣ یاری یانەکەیدا کردووە، گۆڵێکی تۆمارکردووە و شەش گۆڵیشی بۆ ھاوکارەکانی درووستکردووە، تا ئێستاش ١٢ نازناوی لەگەڵ یانە مەدریدیەکە بەدەستھێناوە.

نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئەڵمانییەکە، لەکاتێکدایە دەنگۆی ئەوە ھەبوو، لە گواستنەوەی ئەم ھاوینەدا کرووس ریزەکانی یانەی شاھانە بەجێبھێڵێت.





ئەم هەواڵە 9814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad