English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانە چین کە نابێت ئافرەتان لەکاتی سووڕی مانگانەدا بیخۆن
2019-05-20 [11:34 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لەکاتی سووڕی مانگانەدا دەبێت ئافرەتان گرنگی بە جۆری ئەو خواردنانە بدەن کە دەیخۆن، چونکە کاریگەریی لەسەر جەستەیان دەبێت و، ڕەنگە هەندێك جۆر خۆراك ئازاری کاتی سووڕی مانگانە زیادبکات.
 

ماڵپەڕی سەیدەتی ئاماژەی بە دیارترینی ئەو خۆراکانە کردووە کە باشترە ئافرەتان لەکاتی سووڕی مانگانەدا نەیانخۆن، ئەوانیش:

کافایین: چونکە لە ماوەی سووڕی مانگانەدا تێکچوونی هۆرمۆنەکان کاریگەری لەسەر میزاج دەبێت و وادەکات کەسەکە عاتیفی و تووڕە بێت، خواردنەوەی کافایین لەم ماوەیەدا زیاتر کاریگەریی لەسەر میزاج دەبێت و هەستیاری و توڕەبوون زیاتر دەکات.

شیرەمەنییەکان:شیرەمەنییەکانی وەك شیر، ماست، پەنیر و هتد، بڕێکی زۆر چەورییان تێدایە، کە دەبنە هۆی زیادبوونی هەوکردن و گرژبوونی ماسولکەکان، ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی ئازار لەکاتی سووڕی مانگانەدا.

شیرینی:

خواردنی شەکر و شیرینی وادەکات ئاستی وزەی جەستە بەرزببێتەوە، ئەمەش وادەکات لە سەرەتای خواردنیاندا هەست بە  ئارامی بکەیت، بەڵام دواتر وادەکات جەستە ماندوو ببێت و هەوکردنەکان لە جەستەدا زیاد دەکات و ئازاری جەستە زۆرتر دەبێت.





ئەم هەواڵە 10666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad