English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیە داوا لەهاووڵاتیان دەکات لە تورکیا وەبەرهێنان نەکەن
2019-05-20 [05:04 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەنجومەنی ئیدارەی ژووری بازرگانی سعوودیە رایگەیاند، ئەو وەبەرھێنەرە سعوودییانەی كە نیازی وەبەرھێنانیان لە توركیا ھەیە و تەنانەت دەیانەوێت گەشتی بۆ بكەن، نابێت بە ھیچ شێوەیەك روو لەو ولاتە بكەن.

 ئەم ھۆشدارییەی سعوودیە ھاوكاتە لەگەل ئەو ژمارە زۆرە سكالایانەی لەو سعوودییانەوە ئاراستەیان كراوە كە لە توركیان و رووبەروی كێشەی گەورە بوونەتەوە .

ئەنجومەنەكە جەختی لەوەش كردەوە كە ئەو وەبەرھێنەرە سعوودییانەی لە توركیان، رووبەرووی فشارێكی زۆر بوونەتەوە و رێگه لە بەرژەوەندییەكانیان دەگیرێت، بۆیە زیانێكی یەكجار زۆریان بەركەوتووە. ئەم ھەلسووكەوتەی كە توركیاش گرتوویەتەبەر، لە داھاتوودا دەبێتە ھۆی لەدەستدانی دڵنیایی بە وەبەرھێنان و گەشتكردن لەو وڵاتە.





ئەم هەواڵە 4525جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad