هەولێر - ZNA
ئەکتەری ناوداری فەڕەنسی، ئالان دیلۆن، لە ٧٢مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان خەڵاتکرا.
ئەو ئەکتەرە سینەماییە خەڵاتی " Palme d’or d’Honneur " پێبەخشرا کە بە هەمان شێوەی خەڵاتی چڵەخورمای زێڕینە و وەک رێزگرتنێک لە بەرهەمە هونەرییەکانی سینەماکاران پێشکەشدەکرێت.
چالاکیەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان لە لە ١٤ ئەم مانگە لە شاری کەناراوی کان لە فەڕەنسا دەستیپێکرد و تاوەکو ٢٥ مانگ بەردەوام دەبێت.
لێژنەی هەڵسەنگاندانی ئەمساڵی فێستیڤاڵ لە سێ ئافرەت و دوو پیاو پێک دێن و خانمە دەرهێنەری لوبنانی نادین لبکی سەرۆکایەتی دەکات.
ئەم هەواڵە 9139جار خوێندراوەتەوە |