English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرێبەستێکی خەیاڵی له‌ مانچێستەر سیتیه‌وه‌ بۆ گواردیۆلا
2019-05-21 [07:14 AM]

ZNA- ھەولێر


بەمەبەستی ھێشتنەوەی پیپ گواردیۆلا بۆ زۆرترین ماوە لە کاری ڕاھێنانی یانەکە، دەستەی کارگێڕی یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری تیپەکەی ئامادەکردوە.

ڕۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە مان سیتی دەیەوێت گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە بە بری ١٠٠ ملیۆن پاوەن پێشکەش بە ڕاھێنەرەکەی بکات، کە تەنھا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە، بۆ ئەوەی مانەوەی ڕاھێنەرەکە بۆ زۆرترین ماوە لە یانەکە زامن بکەن، بە گوێرەی ھەواڵەکە ساڵانە مووچەی گواردیۆلا لە ١٥ ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی بۆ ٢٠ ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی بەرزدەکرێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی ڕاھێنەرەکە توانی بۆ یەکەمین جار ھەر سێ پاڵەوانێتی ناوخۆی ئینگلتەڕا دەستەبەر بکات، بەڵام لە چامپییۆنزلیگدا نەیتوانی بەربەستی تۆتنھام ببڕێت و لە قۆناخی ھەشت ماڵئاوایی کرد.

پیپ گواردیۆلا، کە پێشتر ڕاھێنەری بارسێلۆنا و بایەڕن میونشینی ئەڵمانی بووە، لەسەر ئاستی ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئینگلتەڕا لە پاڵەوانێتیە ناوخۆییەکان زۆر سەرکەوتوو بووە، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ تەنھا لەگەڵ بارسێلۆنا ئەو جامەی بەرزکردوەتەوە.

یاریگا





ئەم هەواڵە 7879جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad