English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە باخی گشتی تەقە لە کەسێک کرا
2019-05-21 [08:13 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەو کەسەی لەباخی گشتی کەسێکی بریندار کرد لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

کاتژمێر ١١ی بەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٩/٥/٢١، لەباخی گشتی شاری سلێمانی، گەنجێک تەقەی لە کەسێک کرد و برینداری کرد، بەڵام لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە تەقەکەرەکە دەستگیر کرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیس، تۆمەتبارەکە ناوی (ر، س، ع) لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠٠ و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ روداوەکە کرایەوەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، دوای روداوەکە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا.





ئەم هەواڵە 3223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad