English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تره‌مپ: ئێران كه‌ی ئاماده‌بێت ئه‌وكاته‌ په‌یوه‌ندییمان پێوه‌ ده‌كات
2019-05-21 [08:21 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وێڕای ئاماژەدان بەوەی ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکەن ئەمریکا ھەوڵی دانوستان لەگەڵ ئێراندا دەدات دوورن لە راستییەوە، رایگەیاند: "ئێران کەی ئامادەبێت ئەو کاتە پەیوەندییمان پێوە دەکات. تا ئەو کاتەش ئابوورییەکەیان بەردەوام دەبێت لە ھەرەسھێنان.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئێران و وڵاتەکەی، پەیامێکی نوێی لە تویتەرەوە بڵاوکردەوە.

ترەمپ ئەو ھەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن "ئەمریکا لەپێناو دانوستانەکاندا ھەوڵی گەیشتن بە ئێران دەدات" و رایگەیاند: "میدیای ساختەی ھەواڵ، بێ ئەوەی ھیچ پەیوەندییەکی ھەبێت، ھەواڵێکی ھەڵەی لە شێوەی ئەوەی کە ئەمریکا ھەوڵی ھێنانە کایەی دانوستان لەگەڵ ئێراندا دەدات، بڵاوکردووەتەوە. ئەمە ھەواڵێکی درۆیە. ئێران کەی ئامادەبێت ئەو کاتە پەیوەندیی بە ئێمەوە دەکات. ئەمە دۆخێکی مایەی دڵتەنگییە بۆ گەلانی ئێران.  

لەلایەکی دیکەوە سیناتۆری ناسراوی کۆماریخوازەکان، لیندسی گراھام بڵاویکردووەتەوە کە زانیاریی لەبارەی ئێرانەوە لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، جۆن بۆڵتن وەرگرتووە.

لیندسی گراھام لەدوای وەرگرتنی زانیاریی لە جۆن بۆڵتن لە پەیامێکدا کە بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە "لەماوەی چەند ھەفتەی رابردوودا ئێران بە ئاشکرا ھێرشی بۆ سەر بۆری نەوت و کەشتیی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە ئەنجامدا و ھەڕەشەی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق درووستکرد. ئەگەر بێت و ھەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر کارمەند و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ببێتە واقع، ئەوا پێویستە وەڵامێکی جددیی سەربازیی بدەینەوە.





ئەم هەواڵە 5791جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad