English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بارەی خانەنشینكردنی پێشمەرگەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت
2019-05-21 [08:33 AM]

ZNA – هەولێر


ژمارەیەك پێشمەرگە ماوەی چەند مانگێكە خانەنشین بوونە و مووچەی خانەنشینیان پێ نەدراوە، ئەو كەسانەی كە خانەنشینیش كراون نە مووچەی پێشمەرگایەتی نە مووچەی خانەنشینیان وەرنەگرتووە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: چۆنیەتی خانەنشین كردنی پێشمەرگە لە نێو وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت، دواتر وەزارەتی دارایی تەمویل دەكات پاش ئەوە ئێمە مووچەكەیان بۆ دابین دەكەین".

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە بەهەمان سەرچاوەی گوت، ئەوانەی خانەنشین كراون كێشەیەك لە دۆسیەكانیان و ناردنی لیستی ناوەكانیان هەبووە بۆیە دواكەوتووە، خەریكی چارەسەركردنی كێشەكەن.

ئیسماعیل روونیشی كردەوە: كێشەی ئەو پێشمەرگانە ئەوەیە تاوەكو ئێستا تەمویلیان لە وەزارەتی دارایی بۆ نەكراوە بۆیە مووچەی خانەنشینیان بۆ نەكراوە، گوتیشی:" ئێمە مامەڵەی خانەنشینی بۆ پێشمەرگە ناكەین، تەنها دوای تەمویل ئێمە لیستی مووچەی ئەو كەسانە لای ئێمە دروست دەبێت، بۆیە نازانین چۆن خانەنشین دەكرێن و مەرجەكان چین ئەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەگەرێتەوە".

ئەو دەشڵێت: " ئەمساڵ هیچ لیستێكی خانەنشینی پێشمەرگەمان بۆ نەهاتووە ئیتر ئەوەی ئەمساڵ خانەنشین كراوە دەبێت موڕاجەعەی بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان".

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان ئاشكراشی كرد، خانەنشینكردنی پێشمەرگەكانی یەكەی 70 و 80 و لیواكانی پێشمەرگە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت.

راشی گەیاند ،چەند توێژێكی پێشمەرگە لای ئەوان مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، گوتیشی:"پێشمەرگەی ئەیلول و گوڵان وپێشمەرگەی دێرینی سلێمانی و پێشمەرگەكانی یەكەی70 و 80 مووچەی خانەنشینیان پێ دەدرێت".

 سەبارەت بەو ژمارانەی باس لەوە دەكەن 100 هەزار پێشمەرگە خانەنشین كراون حازم گوتی:" كەمتر لە 100 هەزار پێشمەرگە خانەنشین كراون و زۆر ژمارە دەگوترێت هیچ راستیان تێدا نیە"، هەروەها كەمترین مووچەی خانەشینی پێشمەرگە 300 هەزار دینارە، زۆرترین مووچەشیان زیاتر لە ملیۆنێك دینارە".

 





ئەم هەواڵە 8713جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad