English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان لە كڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە ئاگادار دەكاتەوە
2019-05-21 [09:02 AM]

ZNA – هەولێر


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، جارێكی دیكە لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و بێ تابلۆكان روونكردنەوە دەدات و داواش لە ھاووڵاتیان دەكات ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە نەكڕن كە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ نایانگرێتەوە.

لە روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێردا ھاتووە: "به‌پێی دوایین بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و بێ تابلۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نها ئه‌و مۆدیلانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ نێوان 1994-2010 واتا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ مۆدێلیان له‌سه‌رووی 2010یه‌ ئه‌و بڕیاره‌ نایانگرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێ تابلۆ و بێ سه‌ره‌تا بن".

لەڕوونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە: "‌ئه‌گه‌ر ئەو ئۆتۆمبێلانە له‌ ئه‌وروپا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ هێنرابنه‌ كوردستان یاخود ئۆتۆمبێلی ئه‌وروپی بن ‌له ‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ داخلی هه‌رێم بووبن ئه‌وا تاكو مودێلی 2016 تۆمارده‌كرێن به ‌مه‌رجێك پێش 5/1/2018 داخلی هه‌رێمی كوردستان بووبن.

بۆیه‌هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاتە‌وه‌ كه‌ پاره‌ی خۆیان له ‌كڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ سه‌رف نه‌كه‌ن كه بڕیاری تۆماركردن نایانگرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌پێی زانیارییەكان چه‌ند بازرگانێك برێكی زۆری ئۆتۆمبێلیان هێناوه‌ته‌ كوردستان كه‌ مودێلیان لە سه‌روی ئه‌و مودێلانه‌یه‌ و ‌به‌ هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن ‌له‌و رێگەوە پاره‌یه‌كی زۆر كۆده‌كه‌نه‌وه‌".





ئەم هەواڵە 2851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad