ZNA- ھەولێر
یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی لە ھەوڵدایە گرانترین گرێبەست لە خولی ئینگلیزی ئەنجامبدات ئەمەش بەھێنانی یاریزانێکی پورتوگالی.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، یانەی مانشستەر یونایتد ئامادەیە بڕی ١٠٥ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بە یانەی بەنفیکا بدات لە پێناو بە دەستھێنانی تواناکانی یاریزان جواو فیلیکس.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەگەر یانەی مان یونایتد سەرکەوتوو بێت لەم گرێبەستە ئەوا فیلیکس دەبێتە گرانترین یاریزان لە خولی ئینگلیزی .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، یانەکانی بەرشەلۆنە، یۆڤانتس ، مانشستەر ستی و بایەرن میونشن رکابەری یانەی مان یونایتد دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی فیلیکس کە ئاستێکی نموونەی لەگەڵ یانەی بەنفیکا پێشکەش دەکات.

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9937جار خوێندراوەتەوە |