English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق هەوڵی خاوكردنەوەی گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران دەدات
2019-05-22 [08:23 AM]

ZNA – هەولێر


سەرەڕای خاوبوونەوەی گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، رایگەیاند له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێك ره‌وانه‌ی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.

له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامەوانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی گوتی: "عێراق وڵاتێكه‌ كه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر له‌ سەر رێككه‌وتن یان گرژیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، هەروەها له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كان، له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌ورووپا له‌ كۆبوونه‌وه‌داین".

عەبدولمەهدی راشیگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بەم نزیكانە شاندێك ره‌وانه‌ی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ین. داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ئارام بن پابەندی پرەنسیپە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن".

سەرۆك وەزیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه،‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك لایه‌ن له‌ عێراق، ئێران، ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌وڵی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا ده‌ده‌ن ، ئامانجی ئه‌مانه‌، هێنانه‌ دی جیاكاریی و دابه‌شبوونه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌نێو وڵاتاندا".

 





ئەم هەواڵە 7120جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad