English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌ڤانی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌واڵێكی چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌
2019-05-22 [08:25 AM]

ZNA-هەولێر


نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌ڤانی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریمروونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی راگه‌یاند ده‌ڵێت: جارێكی تر چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان و دوور له‌ پرنسیپ و ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانی، هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارییان بڵاوكردۆته‌وه‌، گوایه‌ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ كاتی گه‌شتكردنی بۆ وڵاتی لوبنان، له‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌یروت دستگیركراوه‌.

لێره‌وه‌ بۆ هه‌موو هاونیشتمانیان له‌ كوردستان و به‌ تایبه‌ت شاری كه‌ركوك راده‌گه‌یه‌نین: كه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ و دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، بۆ كاری ئاسایی و دیبلۆماتی خۆی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان.

هاوكات به‌ پێویستی ده‌زانین ئه‌وه‌ بخه‌ینه‌ڕوو: دروستكردنی ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌ بۆ چه‌واشه‌كردن و به‌لارێدابردنی هاونیشتمانیانه‌ و هه‌روه‌ها بۆ دوورخستنه‌وه‌ی رای گشتیه‌ له‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای كه‌ركوك هه‌یه‌.
 





ئەم هەواڵە 3412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad