English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لقێكی زانكۆی ئۆڕاڵ رۆبێرتسى ئەمریکى له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌
2019-05-22 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەمەبەستى کردنەوەى لقێکى زانکۆى (ئۆڕاڵ رۆبێرتس)ى ئەمریکى لە هەرێمى کوردستان، وەفدێکى زانکۆکە سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى كرد.

ئەمڕۆ چوارشەمە یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له‌گه‌ڵ وەفدێکى زانکۆى (Oral Roberts)ى ئەمریکى كۆبووه‌وه‌.

لەکۆبونەوەیەکدا "تەمارە کوین" بە نوێنەرایەتى زانکۆکە نامەیەکى فه‌رمی زانکۆى (ئۆڕاڵ رۆبێرتس)ى ئەمریکى کە تایبەتە بە کردنەوەى لقێکى زانکۆکەیان پێشکەش بە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد.

بە پێى ناوەرۆکى نامەکە خوێندکاران و قوتابیانى وەرگیراو لە زانکۆکە بەشێکى خوێندنەکەیان لە هەرێمى کوردستان و بەشەکەى تریشیان لە ئەمریکا دەبێت.

یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازى لەم دەستپێشخەریەى زانکۆکە کردو ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى ڕێککارەکانى چۆنیەتى پێشکەشکردنى پرۆپۆزەڵ و پرۆسێس کردنى پێدانى مۆڵەتى فەرمى بۆ وەفدەکە خستەڕوو. لەلایەن خۆشیانەوە نوێنەرانى زانکۆى (ئۆڕاڵ رۆبێرتس)ى ئەمریکى دوپاتیانکردەوە لە ئایندەیەکى نزیکدا پرۆپۆزەڵ و ڕێککارە پێویستەکانى کردنەوەى لقى زانکۆکەیان پێشکەش بە وەزارەت دەکەن.

 





ئەم هەواڵە 3979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad