English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی کێش زیاد ناکەن
2019-05-22 [10:37 AM]

هەولێر _ ZNA



 

پزیشکان ئاشکرای دەکەن بۆ دابەزاندنی کێشی لەش پێوسیت ناکات خۆت لە خواردنی بەسوود بێبەش بکەیت، بەڵکو پێویستە گرنگیی بە جۆری خواردنەکان بدرێت، بەتایبەت ئەو خواردنانەی کە هەرچەندێکی لێبخورێت نابێتەهۆی زیادبوونی کێشی لەش.

ماڵپەڕی هێڵسی ئاند پریتی لە بابەتێکدا ئاماژە بە کۆمەڵێک خۆراک دەکات لەکاتی هەستکردن بە برسێتیدا بخورێن هەستی برسێتی ناهێڵن، هەرچەندێکیش لەو خۆراکانە بخورێت نابێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش.

- سەوزە

لە هەر گرامێک سەوزەدا برێکی کەم لە کالۆری هەیە بە بەراورد بە گۆشتی سوور، ئەمەش بەومانانەیەی هەرچەندێکی لێبخورێت کێشی لەش زیاد ناکات.

- گەنمەشامی

مەبەست لەو جۆرە گەنمەشامیانە نییە کەلەبەردەم هۆڵەکانی سینەما دەفرۆشرێت، بەڵکو ئەو جۆرەی کە سروشتییە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵییەکان، پزیشکان ئاشکرای دەکەن دەتوانرێت وەکو سوکە ژەم بخورێت.

-ماسی تونە

دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری سوود بەخش، جگە لەوەش گەرمۆکەی تێدایە، لەوجۆرە ماسیانەیە کە وەرزشوانان و یاریزانانی لەشجوانی دەیخۆن، دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و گرنگە بۆ پتەوبوونی ماسولکەکانی لەش.

- فاسۆلیا

گرنگە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، فاسۆلیای ڕەش یان سپی بێت هەردوو جۆرەکەی دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی  و پڕۆتین، بەخواردنی لەماوەیەکی کەمدا هەست بە تێری دەکەیت.

- ئەڤۆگادۆ

دەوڵەمەندە بە چەوریی سوودبەخش کە کاریگەریی لەسەر زیادبوونی کێشی لەش نییە، چونکە لە جۆری چەورییەکەیدا برێکی زۆر ئاو لە پێکهاتەیدا هەیە.

- سرکەی سێو

بەکارهێنانی سرکەی سێو بۆ ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهدیرات یارمەتیدەرە لە پێدانی هەستی تێری بۆ ماوەیەکی زۆر.

- چەرەسات

ئەگەرچی چەرەسات دەوڵەمەندە بە چەوری، بەڵام کاریگەریی لەسەر زیادبوونی کێشی لەش نییە، تەنانەت ئەگەر بڕێکی زۆری لێبخورێت، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.





ئەم هەواڵە 3481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad