English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێنماییەکی پێویست بۆ پێش وەرزشکردن
2019-05-22 [12:53 PM]

هەولێر _ ZNA




 

هەنگاوەکانی پێش وەرزشکردن بۆ نەمانی سەرگێژخواردن
 

زۆر کەس لەکاتی وەرزشکردندا هەست بە سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتن دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لێدانەکانی دڵ زیاد دەکات، زۆرکاتیش هۆکارەکەی نازانرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ستاندەرد میدیا"ی بەریتانی لە ڕێگەی شارەزایانی بواری خۆراک و وەرزشەوە ئامۆژگاری خەڵکی دەکات کە پێش دەستکردن بە وەرزش ئەم هەنگاوانە جێبەجێبکەن، بۆ نەمانی هەستی دڵتێکهەڵاتن و تێکچوونی لێدانەکانی دڵ:

خواردنەوەی ئاو : شارەزایان ئاماژە بە گرنگی خواردنەوەی ئاو دەکەن پێش دەستکردن بە وەرزش، لەکاتی وەرزشکردنیشدا بە شێوەی ڕێکخراو ئاو بخۆنەوە بەڵام بەبڕی کەم تاوەکو زیان بە گەدە و کرداری هەرس نەگەیەنێت.

نانخواردن پێش وەرزشکردن : ٩٠ خولەک پێش دەستکردن بە وەرزشکردن ئەو خواردنانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات، بەمەبەستی دەستکەوتنی وزەی پێویست، دوای ئەوکاتە دەرفەت هەبوو بۆنانخواردن، باشترە خواردنێکی سوک بخورێت تاوەکو بۆ هەرسکردن ئاسان بێت.

خواردنی بڕێک شیرینی : لەکاتی وەرزشکردن هەست بە دڵتێکهەڵاتن کرد، برێک لەو خواردنەوانە بخورێت کە شەکری تێدایە، بەمەش رێژەی شەکر لە خوێندا زیاد دەکات و ئەو هەستەت نامێنێت.
 

لە سەرەتا بە وەرزشی سوک دەستپێبکە:

ئەگەر دوای ماوەیەکی زۆر یەکەمجارتە وەرزش دەکەیت، پێویستە لە سەرەتا بە هێواشی جوڵە وەرزشییەکان بکەیت یاخود جوڵەی وەرزشی سوک ئەنجام بدەیت، کە هەستکرد باشی دەست بکە بە جوڵە خێراکان.





ئەم هەواڵە 11242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad