English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤالڤێردی ھەواڵی خۆشی پێدەگات 
2019-05-22 [01:10 AM]

ZNA- ھەولێر 




پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی ڤالەنسیا لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ، ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە ھەواڵێکی خۆشی پێگەیشت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئەمڕۆ فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی بەشداری راھێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە کرد و ئامادەیە بۆ یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا . 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەپێکانی سوارێز و دیمبلی ، ڤالڤێردی پێویستی بە یاریزانێکی بە ئەزموون ھەبوو بۆ ئەوەی لە ھێلی پێشەوە لەگەڵ میسی یاری بکات ، کۆتینیۆش باشترین بژاردەی ڤالڤێردی دەبێت. 

بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەی ڤالەنسیا ببێتەوە, چاودێرانی وەرزشیش دەڵێن ئەگەر ڤالڤێردی نەتوانێت جامەکە بە دەست بھێنێت ئەوا لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە دوور دەخرێتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7939جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad