English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ بڕیارێك بۆ ڕەنگ و تابلۆی تەكسی دەردەكات
2019-05-22 [02:05 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێم بڕیارێکی نوێ بۆ ڕەنگ و تابلۆی ئەو تەکسیانە دەردەکات، کە لەمەودوا کاری تەکسییان پێ ناکرێت و دەگۆڕدرێن بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و جەختیشدەکاتەوە، کە لە سەرجەم ڕسوماتی تۆمارکردن و ژینگە و ڕێگاوبان دەبەخشرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەبارەت بەو تەکسیانەی لەمەودوا ئارەزووی کاری تەکسیان نییە، ئەوەخراوەتەروو، کەدەتوانن تابلۆکانیان بکەن بە تایبەت و لە سەرجەم رسوماتی تۆمارکردن و ژینگەو رێگاوبان ببەخشرێن، بەم شێوەیە:

١-لەکاتی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تاکسی بۆ تایبەت پێویست بە گومرگ ناکات لەبەر ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە پێشتر تۆمار کراون تەنھا لە کاتێکدا ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە کێشەی لەژمارەی لاشەی یان پلێتەی کابینەیی ھەبوو ئەوا رەوانەی گومرگ ئەکرێت.

٢-سەبارەت بە رسوماتی تابلۆ تەنھا رسوماتی چاپی تابلۆکەی لێوەردەگرێت کە بڕەکەی ٥٠ ھەزار دینارە.

٣-سەبارەت بەڕەنگی خاکی ئۆتۆمبێلەکانیش خاوەنەکانیان ئازادن بەڕەنگ کردنی ھەموو ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ڕەنگێکی تر یان ئەتوانێت تەنھا سەقفی ئۆتۆمبێلەکەی رەنگ بکات بە ڕەنگێکیتر.

٤-کار بە ماددەی ٨ لەیاسای ھاتووچۆی ژمارە ٨٦ی ستاڵی ٢٠٠٤ بکرێت.





ئەم هەواڵە 6178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad