English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی جیلی دووه‌می تیرۆرستانی داعش له‌ عێراق دەدات
2019-05-22 [02:08 AM]

ZNA-هه‌ولێر


نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە سەرھەڵدانی جیلی دووەمی تیرۆرستانی داعش لە عێراق ھۆشداریدا ھاوکات داوای پشتگیری زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق کرد. 

جەنین ھینیس پلاشریت، نێردەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق رۆژی سێشەممە لە میانی دانیشتنێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند: ئەگەر دووبارە گەڕانەوەی ھەزاران تیرۆریستی پێشووی داعش و خێزانەکانیان، لە سووریا بۆ عێراق بە باشی ئیدارە و رێکنەخرێت، ئەوا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رووبەرووی دووبارە سەرھەڵدانەوەی جیلێکی نوێ و تازە پێگەیشتووی ئەو تیرۆرستانە دەبێتەوە. 

ماڵپەڕی رێلیف وێبی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە: پلاشریت وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە کەمی پاڵپشتیە نێودەوڵەتیەکان بۆ عێراق و رایگەیاندووە: ئەم پاڵپشتییە نێودەوڵەتییە، بۆ تێپەڕبوون لە قۆناغی تووندوتیژی و گەرەتنی و پێشگرتن لە دووبارە گەڕانەوەی قەیران پێویستییەکە کە ماوەیەکی زۆریشی بەسەردا تێناپەڕیت، بە واتایەکی دیکە بۆ ئەوەیە کە رێگری بکەین لە دووبارە گەڕانەوەی داعشێکی بەھێز لە عێراقدا. 

ھەروەھا رایگەیاند: گەڕانەوەی بە ھەزاران  تیرۆریستی پێشووی داعشی عێراقی و بیانی، نەتەنیا مەترسییەکانی بۆ دابین کردنی ئاسایش زیاتر کردووە، بگرە نیگەرانی بەرچاوی سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ درووست کردووە. 

نێردەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق دەشڵێت: دووبارە سەرھەڵدانەوەی جیلی دووەم و تازە پێگەیشتووی رێکخراوی تیرۆرستی داعش تەنھا تایبەت نییە بە عێراق چونکە بەشێک لەو کەسانە رەگەزنامەی وڵاتانی دیکەشیان ھەیە و بە داعشی بیانی بەناوبانگن.





ئەم هەواڵە 4555جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad