English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ خورماتوو ژمارەیەك كه‌سی نەناسراو گەنمی جوتیارە كوردەكان دەسوتێنن
2019-05-22 [02:21 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ژمارەیەک کەسی نەناسراو لەنێوان خورماتوو - کەرکوکدا ئاگر لە گەنمی جوتیارە کوردەکان بەردەدەن.

بەپێی زانیارییەکان شەوی رابردوو ژمارەیەک کەسی نەناسراو لە گوندی ئەلبوسەباح کە دەکەوێتە نێوان ناوچەی حەفتەغار و قەزای دوزخورماتوەوە، ئاگریان لە دانەوێڵەی جوتیارە کوردەکانی گوندەکە بەرداوە و بەھۆیەوە نزیکەی سەرووی ٧٠ دۆنم زەوی بەگەنم داچێندراوی جوتیاران سوتاوە.

شایەنی باسە ھیچ یەکێک لە دەزگا ئەمنیەکانی سنورەکە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەھانای خەڵکی سنورەکەوە نەڕۆشتون بۆ ئەوەی ئاگرەکە کونترۆڵ بکرێت و ئاگرکە بکوژێنەوە.

چەند رۆژێک لەمەوپێش لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگر لە گەنم و جۆی جوتیاران لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیداری ھەرێم بەردەدرێت و سەدان دۆنم زەوی دەسوتێندرێت.





ئەم هەواڵە 4129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad