English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پوتین له‌گه‌ڵ مێركڵ و ماكرۆن پرسی ئەتۆمیی ئێرانیان تاوتوێ كرد
سەرۆکی، ئەڵمانیا، رووسیا و فەرەنسا/ئەرشیڤ
2019-05-22 [04:15 AM]

​ZNA - هەولێر


 رووسیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا پرسی ئەتۆمیی ئێران تاوتوێی دەکەن و جەخت لەسەر مانەوەی تاران لە رێککەوتنامە ئەتۆمیەکەدا دەکەنەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی كۆشكی كرملینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ڤلادیمیر پوتین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن و ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌نجامداوه‌کە تێدا پرسی ناوچەکە و مانەوەی ئێران لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی تاوتوێی کراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ هەرسێ وڵات جه‌ختیان له‌ چارەسەری ئاڵۆزیەکان لە رێگەی دانوستان و ‌ به‌رده‌وامییدان به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێراندا كردووەتەوە‌.

 هاوکات رووسیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا دووپاتیان کرددوەتە بە‌ پەیوەندیی ئابووریی و بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئێراندا پابه‌ند دەبن.





ئەم هەواڵە 6034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad