English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیانی هواوی وڵامی ئەمریکای دایەوە
2019-05-22 [04:32 AM]

​ZNA - هەولێر


دامەزرێنەری کۆمپنیای ھوواوی رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ھێزی كۆمپانیاكە لە بازارەكانی جیھاندا خراپ هەڵدەسەنگێنێت.

رین جینگ ، دامەزرێنەری كۆمپانیای ھوواوی چینی رایگەیاند، ئەمریكا پێگەی كۆمپانیاكەیان لە بازارەكانی جیھاندا كەم دەكاتەوە و ھەوڵەكانی بۆ راگرتنی پلانەكانی تایبەت بە تۆڕی نەوەی پێنجەم لەسەر پێشخستنی كۆمپانیاكە ھیچ كاریەگرییەكی نەبووە. ئەوەی ئەمریكا بەرانبەر بە ھوواوی دەیكات تەنھا ھێزی كۆمپانیاكە بە كەم دەردەخات و ھیچی‌دیکه، چونكە كەس ناتوانێ بە ئاسانی ھوواوی لە جیھان جیابكاتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە ئه‌مریكا رایگەیاند بۆ ئەوەی كۆمپانیا و هاووڵاتیانی ئه‌مریكایی دووچاری زیان نه‌بنه‌وه‌، بۆ ماوه‌یكی كورت سزاكانی سه‌ر هوواوی تا كۆتاییەكانی مانگی ئاب دوابخات.





ئەم هەواڵە 3319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad