English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئەم شارەی کوردستانی هه‌ژاند
2019-05-23 [07:23 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، بوومەلەرزە لە شارۆچکەی (پێنجوێن)ی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕووی داوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، کاتژمێر 6 و 29 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە سنووری پێنجوێن ڕووی داوە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕووی داوە، ھەروەھا خەڵکی ناوچەکەش ھەستیان پێی کردووە.

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەشناسیی ھەرێمی کوردستان

Image may contain: text





ئەم هەواڵە 4603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad