English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كه‌ هاوێشت
2019-05-23 [07:44 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرنامەی چیرینگیتۆی بەناوبانگی تەلەڤزیۆنی ئیسپانی، ھەواڵێکی نوێ لەبارەی نزیکبوونەوەی ریال مەدرید لە گرێبەستکردن لەگەڵ یەکێک لە باشترین یاریزانانی ئێستای جیھان رادەگەینێت.

وەک ئەو بەرنامەیە باسی دەکات، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید ھێشتا سوورە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی پاریس سانجێرمان، کە خودی ئەو یاریزانەش بەمدواییە بە چەند لێدوانێک ھیوای بە ریال مەدرید بەخشی و ترسی خستە دڵی جەماوەری پاریسی.

بەپێی بەرنامەی چیرینگیتۆ، ریال مەدرید یەکەم ھەنگاوی بەرەو گرێبەستکردن لەگەڵ ئێمباپێ ھاوێشتووە و بەرێوەبەری گشتی ریال مەدرید، خۆسێ ئانخێل سانچێز لەگەڵ باوکی ئێمباپێ کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی رای ئەو لەبارەی گرێبەستکردنی ریال مەدرید لەگەڵ کوڕەکەی بزانێت.

ھەر ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کارگێڕی ریال مەدرید ھەوڵ دەدات ئەم گرێبەستە بە زووترین کات تەواو بکات؟، بۆ ئەوەی گرنگترین ھەنگاوەکانی پرۆژە گەورە نوێیەکەی یانەکە ئەنجام بدات.

رووداو





ئەم هەواڵە 3805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad