English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بەرھەمھێنانی نەوت لە كیڵگەی قورنە یەك زیاددەكات
2019-05-23 [11:51 AM]

ZNA - هەولێر


دوای ئەوەی ئێكسۆن موبیل دەستی بە كشاندنەوەی كارمەندەكانی كرد، عێراق دەستی بە بەرزكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە كیڵگەی قورنەی بەسڕە دەکات.

كۆمپانیای نەوتی بەسڕە رایگەیاندووە، ولاتەكەی دەست بە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە كێلگەی رۆژئاوای قورنە یەك دەكات، بەجۆرێك لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا،  ئەم بەرهەمە بۆ 490 ھەزار بەرمیلی رۆژانە بەرز دەكاتەوە.

كێلگەی رۆژئاوای قورنە کە كۆپانیای ئێكسۆن موبیل پەرەی پێدەدات، دوای ئەوەی كە ئێكسۆن موبیل سەرجەم كارمەندەكانی كشاندەوە، ئێستا 440 ھەزار بەرمیلی نەوت لە رۆژێكدا بەرھەمدەھێنێت. ئێستا كۆمپانیای نەوتی بەسڕە  ھەموو ئامادەكارییەك دەكات بۆ ئەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتەكەی لەوكێلگەیە زیادبكات و دەیەوێت دەریبخات كە كشاندنەوەی كارمەندەكانی ئێکسۆن مۆبیل ھیچ كاریگەرییەكی لە زیادبوونی بەرھەمھێنانی نەوت نییە.

 





ئەم هەواڵە 10675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad