English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... بڕێكی زۆر سێو له‌ناوده‌برێت
2019-05-23 [02:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌ هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر سێوی زه‌رد له‌ناوده‌به‌ن.

 

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ له‌ دوو قاتعی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر‌ زیاتر له‌ (26) تۆن سێوی زه‌رددا ده‌گرن كه‌به‌هۆی خراپ عه‌مبار كردنیه‌وه‌ خراپ بووه شیاوی خواردن نییه‌‌.

 

سێوه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌، خاوه‌نه‌كانیان به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست عه‌مباریان ‌كردوون و ساردكه‌ره‌وه‌یان به‌كارنه‌هێناوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه سێوه‌كان‌‌ ته‌پیوون و بۆنیان ناخۆش و خراپ بوون،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌‌ شیاوی خواردن نین.‌

 

به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی سێوه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.

لیژنه‌ی عه‌لوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌له‌به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه‌ سه‌ردانی عه‌لوه‌ و سه‌رجه‌م قاتعه‌كانی ده‌كات تا له‌جۆری ئه‌و سوزه‌ ومیوانه‌ی ده‌هێنرێت و به‌دوكانداره‌كان ده‌فرۆشرێت دڵنیا بێته‌وه‌، له‌هه‌بونی سه‌رپێچی و خۆراكه‌ ماده‌ی خراپ، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2914جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad