English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی، كابینەی نۆیەم ، پارێزەری دەسكەوتەكان لە پێناو كوردستانێكی بەهێز
2019-05-24 [01:32 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرەتایی دامەزراندنییەوە تا بە ئەمرٍۆ بۆتە هەوێنی یەكریزی و هێز و دەنگی كورد لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە و توانیوێتی شوناس و مێژوویی كوردستان بە هەموو جیهان بناسێنێ‌.هەروەها پارتی‮ ‬، بارزانی‮ ‬دەیان ساڵە لە تێكۆشان و خەباتدان لەپێناو چەسپاندنی‮ ‬كولتوری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و لەم پێناوەدا قوربانییەكی‮ ‬یەكجار زۆریداوە،‮ ‬ئامانجی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە جێگیركردنی‮ ‬كولتوری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لە باشووری‮ ‬كوردستاندا بۆ‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬كولتوری‮ ‬ڕەگەزپەرستی‮ ‬و شۆڤێنی‮ ‬بووە لەم دەڤەرەدا و خۆشبەختانە لەسەر ئاستی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1946‮ ‬تاكو ئەمڕۆ ئاشتیی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬لە نێوان پێكهاتە نەتەوەیی‮ ‬و ئایینی‮ ‬زمانەكان بپارێزێت و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتییانە جێگیربكات بە‮ ‬ڕادەیەك كە ئەمڕۆ لە باشووری‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكتر قبووڵكردن و‮ ‬ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەكانی‮ ‬یەكتر لە ئاستێكی‮ ‬باشدایە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە لەسەر ئاستی‮ ‬بیروڕا سیاسییەكاندا تاكو ئێستا هەندێك لە هێزە سیاسییەكان نەیانتوانیوە پەیڕەوی‮ ‬كولتوری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بكەن بەپێچەوانەوە كولتوری‮ ‬ڕەگەزپەرستی‮ ‬و شۆڤێنی‮ ‬زاڵ بووە بە سەر حزبەكانیاندا،‮ ‬هەر بۆیەش دەبینین بەشێوەیەكی‮ ‬هاوبەش دەستیان لەگەڵ دوژمنانی‮ ‬كوردستان تێكەڵكردووە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەستاونەتەوە،‮ ‬بۆیە بەهێزبوونی پارتی واتا بەهێزەوە بەشدار بێت لە پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەمیشە وەكو دیوارێكی‮ ‬پۆڵایین بەرامبەر پیلانگێران وخیانەتكارانی‮ ‬دژە نیشتمان بوەستێتەوە و نەهێڵێت چیتر ئەم دۆخە ئاڵۆز و نا هەموارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەموو روویەكەوە بەردەوام بێت و مەرامی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەرەی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬عێراق و بەرەی‮ ‬خائینانی‮ ‬نیشتمان بەتاڵ بكاتەوە‮ و هەنگاوەكانی رۆژ بەرۆژ بەرەو ئامانجەگەورەكە یە.پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر بناغەی رزگاریخوازی و سەربەخۆیخوازی دامەزراوە. شەهیدان خوێنیان بۆ دەستكەوتە نەتەوەییەكان بەخشیوە و پارتی پارێزگاری لێ دەكات و مافە دەستووری و نەتەوەییەكانیش لە بەغدا بەدەست دێنێت. كورد سەد ساڵە خەبات دەكات لە پێناو كوردایەتی و دۆزی نەتەوەییدا و هەمیشەیش كێشەی كورد لەگەڵ عێراقدا، لەسەر پرسە نەتەوەییەكان بووە، بۆیە هەر شەهیدێكی كوردستانیش خوێنی بەخشیبێت، لە پێناو كوردایەتی و پاراستنی دەستكەوتەكاندا بووە، ئەوەی كە تاوەكو ئێستا پارێزگاری لە دەستكەوتەكان كردووە و خەباتی بۆ نەتەوە كردووە، هەر پارتی بووە، بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدەستهێنانی مافە دەستووری و نەتەوەییەكانمان لە بەغدا..نەیارانی كورد لە بەغدا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ، گوشار و پیلانگێرییی زۆریان دژی گەلی كورد و ئەزموونی دەستووری هەرێمی كوردستان گێرا ، ئامانجی سەرەكیش لاوازكردنی پێگەی كورد و هەڵوەشانەوەی ئەو قەوارە دەستوورییە بوو كە بەرهەمی خەبات و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی دەیان ساڵ قوربانیدانی گەلی كوردە ، دوای ئەوەی كوردستان بەرەو قۆناغێكی سەركەوتوو و پێشكەوتوو هەنگاویی نا و بە پێچەوانەوە و لە عێراق مڵمڵانێی تایفی و مەزهەبی و شەرو ناكۆكییەكانی ئەو وڵاتەی بەرەو هەڕەسهێنان و شەرٍی نێو خۆیی برد ، عێراق نەیتوانی پێشكەوتن و گەشە سەندن بە خۆیەوە ببینێ‌ ، بە پێچەوانەوە ، هەرێمی كوردستان كە پێش هاتنە كایەی ئەو دەسەڵاتی دوای رووخانی رژێمی بەعس شوێنی بەخێوكردنی ئەو سەركردانە بوون كە ویستیان بێ‌ نمەكی بكەن و كوردستان بخەنەوە ژێر دەسەڵاتی بە ناو فیدرالی وبەڵام بە بیروهزر شۆڤێنی و ناوەندی ، بۆیە، بینیمان گشت رێگەكانیان تا برینی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان گرتە بەر ، و لە دوایین هەنگاویشدا ، هێرشی سەربازی و گەمارۆیان خستە سەر هەرێمی كوردستان ، بەڵام بە خۆراگری و فیدراكاری پێشمەرگە ، گەلی كورد و سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی سیاسی كورد و سەرۆك وەزیرانی كوردستان گشت ئەو لوغمانە پوچەڵكرانەوە و هەروەها گەمارۆكان تێكشكێنرا و ئینجا كاری لابردنی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان چووە بواری جێبەجێكردنەوە . بۆیە هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هەواڵێكی مووژدە بەخش بوو، بۆ خەلك و فەرمانبەران بوو بە سوپرایزێك، بەجۆرێك دەنگی داوەتەوە، لە هەر شەقام و كوچەو كۆڵانێك و ماڵێك بووەستی باس باسی لابردنی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەرانەو ئومێدێك بۆ خەڵكە گەڕاوەتەوە بەگەشبینیەوە بڕوانە داهاتوویان. بینیمان كە رۆژی 8/3/9102 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووەوە. كە كارنامەی كۆبوونەوە بریتی بوو لە گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر بڕیارێكی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران كە بڕیاری ژمارە 64ی 2/3/6102 تایبەت بە پاشەكەوتكردنی ڕێژەیەك لە شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بوو، مووچە خۆران چاویان بڕیبووە تیڤییەكان و بە تامەزرۆیەوە گوێبیستی كەناڵەكانی راگەیاندن بوون، خۆش بەختانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندازیاری ئاوەدانی، ئومێدی بۆ مووچە خۆران گەڕاندەوە موژدەی هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند". لەگەڵ بڕیاری هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، بڕیارێكی دیكەی سەرۆك و ئەنجوومەنی وەزیران، چاوخشاندنەوە بوو، بەو ڕێژە شایستە داراییەی مووچەخۆران كە پاشەكەوت كراوە، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی پێویست دەدات، بۆ خەرجكردنەوەو گەڕاندنەوەی ئەو شایستە داراییانە بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش هەواڵێكی دیكەی مووژدە بەخشەو بە جێبەجێكردنی ئومێدی زیاتر بە خەڵك و مووچەخۆران دەدات و جولەی زیاتری بوژانەوەی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت." ئەگەر لەئێستادا سەردانی هەر شەقام و شوێن و كوچەو كۆڵانی ئەم ووڵاتە بكەین، تەنانەت لەسەر سفرەی خوانی هەر خێزانێكیش، باس باسی لابردنی پاشەكەوتی مووچەیەو دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن و لە چاوڕوانی مووچەی مانگانەیان دان ئایا چەند گۆڕانكاری بەسەر دادێت، هەروەك دەشڵێن ئەندازیاری ئاوەدانی بەر لەوەی گۆڕانكاری لە كابینەی حكوومەت بكرێت و حكوومەتی نوێ‌ بكەوێتە خۆی، توانی بەڵێنەكەی بەجێبهێنیت و پاشەكەوتی مووچەی فەرمان بەران لابەرێت، هەروەها ئایندەیەكی گەشتر لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەكەن. ئەمەش هەنگاوێكی گرنگ و ستراتیژ و سەرەتایی بونیاتننانەوەی ئابووری و بەرەو كوردستانێكی بەهێز و ئاوەدانە ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





ئەم هەواڵە 2857جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad