English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی چل و سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان
2019-05-25 [11:15 AM]

ZNA- هەولێر


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 یەکێک لە یادە پڕشکۆیەکانی ماگی ئایار، ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازە، شۆڕشێک لە بەردەوامیی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان بوو دژی ستەم و داگیركاری.

شۆڕشی گوڵان، قۆناخێکی گرینگی بەرخودانی پێشمەرگە و گەلی کوردستانە و بە ڕوونی ئەو پەیامەی ڕاگەیاند کە بە پیلانگێڕی و ناپاکی و ئاگر و ئاسن ناتوانن دەنگی گەلی ئێمە کپ بکەن و ناچارمان بکەن دەست لە ئازادیخوازی و مافە ڕەواکانمان هەڵبگرین. ئەگەر لە قۆناغێكیشدا خەباتی گەلی كوردستان تووشی وەستان و نسكۆ هاتبێت، ئەوە گەلی ئێمە خۆی ناچەمێنێت و بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە بەگژ داگیرکاریدا دەچێتەوە و تا وەدیهاتنی مافەڕەواکانی لە شۆڕش و بەرخوداندا دەبێت.

لە چل و سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا، سڵاو دەنێرم بۆ هەموو تێكۆشەر و پێشمەرگە قارەمانەكان و ئەو نیشتیمانپەروەرانەی ژێردەستەییان ڕەت کردەوە و ماندوویەتی و ئاوارەییان هەڵبژارد و قوربانییان دا و لە کەمترین ماوەدا شۆڕشیان هەڵگیرساندەوە.

هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و شەهید سەید عەبدوڵڵا یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان و هەموو شەهیدانی كوردستان. سڵاو لە خۆڕاگری و ئازایەتیی پێشمەرگە كە بە خوێن و قوربانیدانی خۆیان سەرفیرازییان بۆ گەلەكەیان بەدی هێناوە.

لەو یادەدا ئەوە دووپات دەكەینەوە كە ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە و سەرباری بوونی پیلانگێڕی، بەڵام بە ئیرادەیەكی بەرزتر لە جاران تێدەكۆشی بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی و بەردەوامی لە پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان و پێشكەوتنخوازی.

 

مەسعوود بارزانی

 

٢٥ـی ٥ـی ٢٠١٩





ئەم هەواڵە 3115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad