English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌حموود عوسمان: ئه‌گه‌ر شه‌ڕ سه‌رهه‌ڵبدات باشترین هه‌ڵوێست بۆ کورد ئه‌وه‌یه‌ بێلایه‌ن بێت
2019-05-25 [11:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سیاسه‌تمه‌داری کوردی عێراق وتی، پێویسته‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌رانبه‌ر ته‌نگه‌ژه‌ی ئێستای نێوان ئێران و ئه‌مریکا هه‌ڵوێستێکی یه‌کسان بگرنه‌به‌ر، وتیشی، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ سه‌رهه‌ڵبدات باشترین هه‌ڵوێست بۆ کورد ئه‌مه‌یه‌ بێلایه‌ن بێت و پشتیوانی له‌ هیچ لایه‌نێک دژی لایه‌نی دیکه‌ نه‌کات چوونکه‌ کارێکی وا زیان له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌دات.

مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری کوردی عێراقی داوای له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق کرد سیاسه‌تێکی یه‌کهه‌ڵوێست له‌ به‌رانبه‌ر ته‌نگه‌ژه‌ی ئێستای نێوان ئێران- ئه‌مریکا بگرنه‌به‌ر.

باسی له‌وه‌ش كرد: هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه‌ له‌ عێراق و له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێکبکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێکی یه‌کسان له‌ به‌رانبه‌ر پێکدادان و شه‌ڕی گریمانه‌کراوی نێوان ئێران و ئه‌مریکا بگرنه‌به‌ر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ سه‌رهه‌ڵبدات باشترین هه‌ڵوێست بۆ کورد ئه‌مه‌یه‌ که‌ بێلایه‌ن بێت و پشتیوانی له‌ هیچ لایه‌نێک دژی لایه‌نی دیکه‌ نه‌کات چوونکه‌ کارێکی وا زیان له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییێکی زۆر باشی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا هه‌یه.

روونی كرده‌وه‌، بۆ عێراق به‌ هه‌موو ئیتنیکه‌کانییه‌وه‌ باشتر وایه‌ سێبه‌ری شه‌ڕ له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی دوور بکاته‌وه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ڕوو بدات ئه‌وا عێراقیش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و ده‌بێته‌ ناوه‌ندی پێکدادانی نێوان هه‌ردوولا، به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ باشتر وایه‌ ڕێگری بکرێت له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی و عێراقیش به‌گشتی ببنه‌ ناوه‌ندی پێکدادان یان مه‌یدانی شه‌ڕ.

 

به‌غدادلیه‌وم





ئەم هەواڵە 10552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad