English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەشدی شەعبی هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئەمریكا دەكات
2019-05-25 [11:48 AM]

ZNA- ھەولێر



فەرماندەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار، هۆشداری بەهێزەكانی ئەمریكا  لەبارەی هەرجۆرە هێرشێك بۆ سەر بنكەو بارەگاكانی هێزەكانیان دەدەن.

فەرماندەكانی حەشدی شەعبی هەڕەشەیان لەئەمریكا كردووە، لەئەگەری هەر و هەوڵ و هێرشێك، كە لەلایەن ئەمریكاوە بكرێتە سەریان، ئەوان وەڵامیان دەدەنەوە، ئەوەش بەقسەی ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار.

هەر بەقسەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار، كە قسەی بۆ میدیای عێراقی كردووەو ناوەكەی بڵاونەكراوەتەوە، فەرماندەكانی حەشدی شەعبی جەختیان كردووەتەوە، لەئەگەری هێرشی هێزەكانی ئەمریكا بۆ سەر بنكەو پێگەكانی ئەوان لەشارەكانی ئەنباردا، بەزوویی وەڵامیان دەدەنەوە.

بەوتەی ئەو، هێزكانی حەشدی شەعبی لەناوچەكانی شاری قائیم لەڕوژئاوای پارێزگای ئەنبار تا  هێڵی سنوورری لەگەڵ سوریادا جێگیر بوون تا لەبەرانبەر هەر جۆرە بەئامانج گرتنێكی لەلایەن ئەمریكاوە وەڵامدەر بن.

ئەندامە خۆجێیەكەی پارێزگای ئەنبار هەروەها جەختیشیكردەوە، ئەمریكا زۆرجار هەوڵی سەرەڕۆیانەو نەشیاویان لەدژی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباردا ئەنجامداوە، بەڵام بە نێوەندگیری سەرۆك هۆزە عەشایرییەكانی ناوچەكە، داوایان لەهێزەكانی حەشدی شەعبی كردووە تا دانبەخۆدا بگرن و دەست نەدەنە هیچ جۆرە پێكدادانێكی سەربازییەوە.

لەماوەكانی ڕابردوودا هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای سوریا ئۆپەڕاسیۆنێكی بەرفراوانیان لە هێڵی سنووری عێراق و سوریا ئەنجامداوە، كە ئامانجیان پاككردنەوەی ئەم ناوچانە لەپاشماوەكانی تیرۆریستان بووە. 

لەم سەروبەندەشدا ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە، كە واشنتۆن لەڕێگەی باڵیۆزخانەی خۆی لەبەغدا گوشاری خستووەتە سەر دەوڵەتی فیدڕاڵی عێراقەوە، تا ڕێگری لە پڕچەككردنی هێزە خۆجێی و میلیشیاكانی عێراق بە چەكی پێشكەوتووە بگرن.



 





ئەم هەواڵە 10048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad