English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌لجیكا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و فیدرالی هه‌ڵده‌بژێرێت
2019-05-25 [01:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ به‌لجیكا نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن ده‌نگده‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری خۆیان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان، روو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن و هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ هه‌رسێ هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كاندید ركابه‌ریی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی كورسی په‌رله‌مانی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان ده‌كه‌ن.

هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌ر سێ هه‌رێمه‌كه‌ی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چن.

هاووڵاتییان ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی فیدراڵی یان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌ده‌ن.

له‌ به‌لجیكا ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر زمان و داهاتی هه‌رێمه‌كان، له‌دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك بۆ قه‌یرانی سیاسیی ده‌گۆڕێن.

له‌ ساڵی ٢٠١٠دا به‌هۆی قه‌یرانی سیاسیی و ناكۆكی نێوان پارته‌كان، به‌لجیكا بۆ ماوه‌ی ٥٤١ رۆژ بێ حكوومه‌ت مابوویه‌وه‌، هه‌ر به‌و جۆره‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌و بواره‌دا شكاندبوو.

 

aa





ئەم هەواڵە 5893جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad