هەولێر - ZNA
لە فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی، گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی هونەری فۆتۆگرافی سازدەکرێت و دوو فۆتۆگرافەر تێیدا بەشدار دەبن.
گفتوگۆکە بەناونیشانی "دەبڵ ئێکس پۆژەر لە نێوان دوێنێ و سەردەمی تەکنهلۆژیادا" بۆ فۆتۆگرافەری بە ئەزموون، فارس سەعدی و فۆتۆگرافەری گەنج، بڵند تاهیر سازدەکرێت.
چالاکییە هونەرییەکە کاتژمێر ٨:٣٠ ئێوارەی سبەی یەکشەممە، لە ئۆفیسی فرێمینگ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و هاتن بۆ هەمووانە.
فرێمینگ لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن فۆتۆگرافەری ئاژانسی زاگرۆس و ئاژانی فرانس پرێس، سەفین حەمید دامەزراوە و گرنگی بە بواری هونەری فۆتۆگرافەری بە گشتی و وێنەی رۆژنامەوانی بە شێوەیەکی تایبەتی دەدات.
ئەم فێرگەیە لە هەمانکاتتدا بووەتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی فۆتگرافەران و بە هەرمەندان لە بوارە جیاوازەکاندا.
فرێمینگ لە ١٥-٢٢ ئایاری ٢٠١٨ به ههماههنگی ئاژانسی (Panos Pictures)ـی بهریتانی و ئاژانسی (Meddle East Image)ـی ئهمریكی، وۆرکشۆپێکی پێشكهوتووی (Master Class) ـی بەناونیشانی(Visual Story Telling) بۆ ژمارەیەک فۆتۆگرافەر سازکرد.
وانەی تیۆری و پراکتیکی وۆرکشۆپە لهلایهن فۆتۆجۆرنالیستی نێودهوڵهتی ئێرانی – ئەمریکی، حوسێن فاتیمییەوە پێشکەشکران کە براوهی خهڵاتی وۆرلد پرێس فۆتۆی ساڵی 2017یە.
فرێمینگ لە ٢٢ تەمموزی ٢٠١٨ میونداری فۆتۆگرافەری فەڕەنسی، پاتریک چۆڤێل کرد و گفتوگۆیەکی کراوەی لەبارەی فۆتۆستۆری بۆ سازکرد.
پاتریک چۆڤێل، فۆتۆگرافەرێکی فەرەنسییە و رووماڵی زیاتر لە ٢٠ جەنگی کردووە، لەوانە جەنگی ڤێتنام.
لە یەکەم ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، لە ٢٤ ئەیلوولی ٢٠١٨، ئەو فیرگەیە پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی بۆ ١١ فۆتۆگرافەر کردەوە و وێنەکان تایبەتبوون بە ریفراندۆم و رووداوەکانی دوای ریفراندۆم.
لە ١١ ئایاری ٢٠١٩، فرێمینگ میوانداریی د. مەغدید سەپانی كرد و لە گفتوگۆیەکی کراوەدا، بابەتێکی ئەکادیمیی بە ناونیشانی "خاڵەكانی لاوازی رۆژنامە و گۆڤاری كوردی و تیگەیشتن لە وینە و نووسینی كەپشن" پێشکەشکرا.
ئەو فێرگەیە لە ٢٣ ئایاری ٢٠١٩، فیلمێکی دۆکیۆمێنتەری بەناونیشانی "شەڕ لە عێراق: لە چاوی فۆتۆگرافەرانەوە" لە دەرھێنانی فۆتۆگرافەر، جەیمس ناتوەی لە ئۆفیسی فرێمینگ پیشاندا.
جگە لەم چالاکیانە فێرگەی فرێمینگ، چەندین چالاکی دیکەی ئەنجامداوە و لە چالاکییەکاندا کە لە خانوویەکی کۆنی شاری هەولێر لە نزیک قەڵی هەولێر و پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچن، بڕگەی میوزیک و وێنەگرتن بۆ ئامادەبووانیش لەخۆدگرێت.
ئەم هەواڵە 9076جار خوێندراوەتەوە |