English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌مانچه‌دا ده‌گیرێت
2019-05-26 [10:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌هۆی هه‌بوونی سپرنگی به‌هێز و پارچه‌یه‌ك ئاسن تێیدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاری ده‌مانچه‌ی منداڵدا ده‌گرن و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كات به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن.

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (50) ده‌مانچه‌ی موروی منداڵانه‌دا گرتووه كه‌ به‌هۆی هه‌بوونی سپرینگه‌ به‌هێزه‌كه‌یه‌وه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر منداڵ و به‌ركه‌وتنی به‌ شوێنێ ناسكیان دروست ده‌كات، هه‌بوونی سپرینگێكی به‌هێزی له‌وجۆره‌ و به‌كارهێنانی بۆ ته‌قادنی موروه‌كه‌، مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی چاو یان ئه‌ندامێكی ناسكی تر له‌له‌شی ئه‌و منداڵانه‌ی یاری پێده‌كه‌ن‌ دروستده‌كات.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا پارچه‌ ئاسنیان بۆ قورسكردنی كێشی ده‌مانچه‌كه‌ به‌كارهێناوه‌ و به‌ساغی له‌ ده‌سكی ده‌مانچه‌كه‌ دانراوه‌، ‌ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به‌ شوێنێكی منداڵ مه‌ترسی شكان دروست بكات.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنیه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و یاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا داوای له‌دایكان و باوكان كرد به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له‌ كڕینی ئه‌و جۆره‌ یاریانه‌ و له‌كاتی هه‌بونیدا له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad