English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوای رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی عەربی دراوسێ دەکات
محەمەد جواد زەریف لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق
2019-05-26 [01:40 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵی پێشنیاریان بە دراوسێکانیان داوە رێککەوتننامەی رێگری لە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی یەکتر لە نێواناندا واژۆ بکرێت.

محەمەد جەواد زەریف کە سەردانی عێراقی کردبوو رایگەیاند ئێران دەیهەوێ لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی کەنداو و دراوسێکانی پەیوەندییەکی باشی هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش پێشنیاری داوەتە دراوسێکان و بە تایبەت وڵاتانی عەرەبیی کەنداو کە ڕێککەوتننامەی دەستدرێژی نەکردن بۆ سەر خاکی دراوسێکان لە نێوانیاندا واژۆ بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئیران جەختیشی کردەوە کە ئەوان هەر جۆرە هەوڵێک بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لە دژی ئێران ئیدانە دەکەن و داواشی لە وڵاتانی ئەوروپی ئەندام لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیدا کرد کە پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان بن.





ئەم هەواڵە 4030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad