ZNA- ھەولێر
سێ یانەی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی کێبڕکێی یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانێکی ھێلی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە .
ئەو یاریزانەی سێ یانە ئینگلیزیەکە دەیانەوێت , یاریزانی ئەندرێ گۆمێزە کە ئێستا بە شێوەی خواستن لە یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی یاری دەکات .
لە ئێستاشدا یانەکانی تۆتنھام و وێستھام و ئێڤەرتۆن گرێبەستیان پێشکەش بە یانەی بەرشەلۆنە کردووە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی گۆمێز.

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9898جار خوێندراوەتەوە |