English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٦٠ کۆمپانیای ئەڵمانی ئێرانیان جێ‌هێشتووە
2019-05-26 [02:55 AM]

ZNA- هەولێر


نیوەی ئەو کۆمپانیا ئاڵمانیانەی لە ئێران چالاک بوون ئەم وڵاتەیان جێ هێشتووە و هەناردەی ئاڵمانیاش بۆ ئێران نیوە بووە.

فولکر ترایەر، سەرۆکی بەشی بازرگانیی دەرەکیی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد لە 120 کۆمپانیای ئاڵمانی کە پێشتر لە ئێران چالاک بوون، ئێستا تەنیا 60 کۆمپانیا لەم وڵاتە ماونەتەوە.

ترایەر بە رۆژنامەی هاندلزبلاتی ئاڵمانیای ڕاگەیاند لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2019 دا هەناردەی ئاڵمانیا بۆ ئێران 50% کەمی کردووە و لە بەرانبەریشدا هەناردەی ئێران بۆ ئاڵمانیا 42% کەمتر بووە.

ئاڵمانیا سەرەکیترین هەناردەکاری ئەوروپی بۆ ئێران و یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمیشە.





ئەم هەواڵە 6781جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad