English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: هیچ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئەمەریكا ئەنجام نەدراوە
2019-05-27 [08:57 AM]

ZNA- هەولێر


گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران،هەموو ئەو بانگەشانەی رەت كردەوە و دەڵێت، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا ئه‌نجامنه‌دراوه‌.

له‌ میدیاكانی ئێراندا بڵاوكراوەتەوە، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌باس موسه‌وی، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌درۆخستووه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام دابێت.

موسەوی، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌كان له‌ڕێی نێوه‌ندگیرییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ ، دەشڵێت "له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكادا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامنه‌دراوه‌".

پێشتر راگەیەندرابوو، عێراق بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان، ئامادەکاری کردووە بۆ ناردنی شاند بۆ ئێران و ئەمریکا.

هەروەها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كرابوو كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان، یوسف بن عه‌له‌وی سه‌ردانی تارانی كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری له‌ نێوان ئێران- ئه‌مریكادا.

بن عه‌له‌وی له‌ لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری Mecelle كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ به‌ریتانیایه‌ رایگه‌یاندبوو "له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سێیه‌م هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژییه‌ی له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران رووی له‌ زیادبوون كردووه‌".

لە لایەکی دیکەوە جێگری وەزیری دەرەوەی کوێت، خالید جاروڵڵا رایگەیاندبوو، بە مەبەستی کۆتاییھێنان بە زیادبوونی گرژی لە ناوچەکەدا، دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەستیپێکردووە.

 





ئەم هەواڵە 4081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad