English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەناردەی سعوودیە بۆ عێراق ٧٠ لەسەد زیادی کردووە
بەرەو خاڵی سنوری عرعر لە نێوان عێراق و سعوودیە
2019-05-27 [11:46 AM]

ZNA - هەولێر


سعوودیە رایگەیاند، ئاستی گەشەی ھەناردەكانی بۆ عێراق سەدا ٧٠ ی تێپەڕاندووە.

بەگوێرەی دوایین ئامارە نافەرمییەكان، ئاستی گەشەی ھەناردەكانی سعوودیە بۆ عێراق بەرێژەی سەدا ٧٠ گەشەیكردووە و پێشبینی دەكرێت دوای كردنەوەی دەروازەی عەرعەر لە نێوان ئەم دوو وڵاتە ژمارەكە زیاتریش بێت.

ھەفتەی رابردوو و لە پەراوێزی سەردانەكەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ سعوودیە، سەرجەم ئەو ھەلانە تاوتوێ کران كە لە رێگەیانەوە كەرتی تایبەتی سعوودی كاری وەبەرھێنان لە پارێزگاكانی عێراق ئەنجام بدات.

ھەروەھا باس لەو ئاستەنگانە كراوە كە لە عێراق رووبەرووی  وەبەرھێنەرە سعوودییەكان دەبێتەوە و داواش کراوە كە چەندین رێككەوتن و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ بەرەوپێشبردنی وەبەرھێنان لە نێوان ھەردوولا كارا بكرێنەوە.





ئەم هەواڵە 6907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad